به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع)-ابنا- ئه‌مڕۆ شه‌ممه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یامێکی توویته‌ر له‌باره‌ی کووده‌تا له تورکیا به ئاماژه به‌وه‌ی که پاوه‌جێی، دیموکراسی و ئاسایشی خه‌ڵکی تورکیا بابه‌تێکی گرینگه، نووسی: له‌مباره‌وه یه‌کده‌نگی و دان به‌خۆداگرتن کارێکی زۆر گرینگ و حاشاهه‌ڵنه‌گره.
عه‌لی شه‌مخانی نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له کاردانه‌وه به ڕووداوه‌کانی تورکیا له لێدوانێک که له‌لایه‌ن هه‌واڵده‌ریی ده‌وڵه‌ت بڵاو کرایه‌وه، جه‌ختی کرد: به وردبینی و نیگه‌رانییه‌وه چاودێری له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی کووده‌تا له تورکیا ده‌که‌ین و ناپاوه‌جێی له‌م وڵاته به تێکده‌ری ئاسایش و ئارامی خه‌ڵک ده‌زانین.
بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له‌مباره‌وه زیادی کرد: سه‌رجه‌م سنووره زه‌وینی و ئاسمانییه هاوبه‌شه‌کانی ئێران و تورکیا به ته‌واوه‌تی له‌ژێر کۆنتڕۆڵ و چاودێریدایه و چاودێری گشتگیر له‌م به‌شه‌دا هه‌یه.
سه‌یید مه‌حموود عه‌له‌وی وه‌زیری ئیتیلاعاتی ئێران له لێدوانێکدا که له‌لایه‌ن هه‌واڵده‌ریی ده‌نگ و ڕه‌نگ بڵاو کرایه‌وه، وتی: له ئاستی پێویست هێزه سه‌ربازی، ئه‌منی و ئیئتیلاعاتییهکان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و به ته‌واوه‌تی سنووره‌کان له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه.
ناوبراو وتیشی: بۆ تورکیا ئاره‌زووی ئاسایش و پاوه‌جێی ده‌که‌ین.
حه‌مید ئهبووتاڵبی، جێگری سیاسی نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێران له توویته‌ری خۆی نووسی: کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی له خه‌ڵک و سیسته‌مه دروستبووه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کان به گرینگ‌ترین بنه‌مای خۆی ده‌زانێت؛ خه‌ڵکی موسڵمان و دراوسێی تورکیا سه‌روه‌ری خۆیان وه‌رده‌گرنه‌وه. ئێمه هه‌رگیز له به‌رانبه‌ر کووده‌تا و پێشێل کردنی سه‌روه‌ری خه‌ڵک که‌مته‌رخه‌م نابین، که‌واته به هه‌ستیارییه‌کی زۆره‌وه به‌دواداچوونی گۆڕانکارییه‌کانی تورکیا ده‌که‌ین و ده‌نگی خه‌ڵک به چاره‌نووسساز ده‌زانین.